Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 05:50

قائیمقامیه‌ت : خۆتان له‌م جۆره‌ گۆشته‌ به‌دووربگرن

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


قائیمقامیه‌تی سلێمانی هۆشداری ده‌داته‌ هاوڵاتیان خۆیان له‌ كڕینی گۆشتی سه‌رشه‌قامه‌كان به‌دور بگرن‌ و سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیش ده‌ڵێت؛ خواردنی گۆشتی مۆرنه‌كراو مه‌ترسیداره‌و مرۆڤ توشی نه‌خۆشی ده‌كات.

 
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕاگه‌یاند؛ ئه‌و گۆشته‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌فرۆشرێت و‌ مۆری سه‌ربڕخانه‌كانی پێوه‌نییه‌، خواردنی مه‌ترسیداره‌.


وتیشی: ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانیه‌وه‌ پشكنینی بۆ كراوه‌ و هیچ كاتێك گۆشته‌كه‌ مه‌ترسی نه‌خۆشی لێ ناركرێت، ئاژه‌ڵ له‌‌ گوشتارگه‌، پێش  سه‌ربڕین، پاش سه‌ربڕینیش پشكنینی ته‌ندروستی بۆ ده‌كرێت، پاشان‌ پشكنین بۆ گۆشته‌كه‌ی ده‌كرێت تا دڵنیا ببنه‌وه‌ ئه‌و جۆره‌ گۆشته‌ بۆ خواردن گونجاوه‌ و كێشه‌ی نییه‌.

وتیشی؛ ئه‌و گۆشتانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌فرۆشرێن، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ چاودێرییه‌كی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ریان له‌سه‌ر نییه مه‌ترسی نه‌خۆشییان لێده‌كرێت‌ بۆیه‌ پێویسته‌ هاوڵاتیان خۆیان له‌و جۆره‌ گۆشته‌ مه‌ترسیدارانه‌ به‌دووربگرن.


سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات، بۆسه‌لامه‌تی خۆیان و خێزانه‌كانیان خۆیان له‌كڕینی ئه‌و گۆشتانه‌ به‌دووربگرن له‌كاتی هه‌بونی گۆتفرۆشه‌كان له‌سه‌ر شه‌قام و كۆڵانه‌كان لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.