Erbil 3°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 09:11

له‌ کەرکووک ئەفسەرێکی هەواڵگری هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر ماڵێکی کورد

كورێكی ده‌كوژێت و یه‌كی دیكه‌ش بریندار ده‌كات
کوردستان TV
#7
100%

ئەفسەرێکی هەواڵگری عێراقی، لەشاری کەرکووک، بەهۆی دروستبوونی کێشەیەک لەگەڵ دراوسێی كه‌ کوردن، كورێك ده‌كوژێت و ئامۆزایه‌كییشی بریندار ده‌كات.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ بنكه‌ی پۆلیسی  گه‌ڕه‌كی  (عرووبه‌)ی شاری كه‌ركووك به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئه‌مرۆ له‌سه‌ر كێشه‌ی ئاو له‌ گه‌ڕه‌كی راپه‌رینی (2) ئه‌م شاره‌ ده‌مه‌قاڵی له‌ نێوان ماڵێكی كورد و عه‌ره‌ب دروست ده‌بێت.

پاش دروستبوونی ده‌مه‌قاڵی، ئەفسەری هەواڵگری عێراقی هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ماڵه‌ كورده‌كه‌ ته‌قه‌ له‌ كورێكی ئه‌و ماڵه‌ ده‌كات به‌ ناوی (محه‌مه‌د) به‌و هۆیه‌وه‌ كوژرا.

دوای زیادبوونی ئاڵۆزییه‌كه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو ماڵه‌كه‌، ئه‌فسه‌ره‌ عه‌ره‌به‌كه‌ به‌مه‌ش ناوه‌ستێت ته‌قه‌ له‌ ئامۆزایه‌كی محه‌مه‌د ده‌كات  به‌ ناوی (مه‌ریوان) بریندار ده‌بێت تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی ئه‌م شاره‌ چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد له‌ ئێستادا ئەفسەر هەواڵگرییه‌كه‌ هه‌ڵاتووه‌ به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ڕایكردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.