Erbil 3°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 08:49

گۆڕانکاریی لە ریزبەندی دابەشکردنی مووچە ده‌کرێت

وەزارەتی پێشمەرگە، پەروەردە، خوێندنی باڵا و دەستەیەکی دیکە ده‌بێته‌ یه‌كه‌م
کوردستان TV
#7
100%


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری لە ریزبەندی دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە وەزارەتەکان دەکات. لە سەرەتای مانگی داهاتووش دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگه‌یاندووه‌: گۆڕانکاریی لە ریزبەندی دابەشکردنی بەشێک لە وەزارەتەکان کراوە، لەوانەش وەزارەتی پێشمەرگە، پەروەردە، خوێندنی باڵا لەگەڵ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و چەند وەزارەت و دەستەیەکی دیکە لە لیستی یەکەمی مووچەدا دەبن.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی لەوەشکرد، وەزارەتی دارایی و ئابووریی پابەندە بەپێدانی مووچە هەموو 30 رۆژ جارێک، بەوپێیەش لە رۆژی 5ی مانگی داهاتوو، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

مانگانە وەزارەتی دارایی و ئابووریی بە دوو لیست مووچە دابەشدەکات، لیستی یەکەم بەپێی ئەو پارەیە دەبێت کە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دابینیدەکات و بڕەکەی 378 ملیار دینارە.

هه‌روه‌ك لیستی دووەم لەو بڕە پارە دەبێت کە حکومەتی عیراق بۆ هەرێمی کوردستانی دەنێرێت و بڕەکەی 317 ملیار دینارە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.