Erbil 3°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 08:46

پارتی و یەکێتی داوا دەکەن کورد بە تیمێکی هاوبەش بچێتە بەغدا

له‌ سلێمانی شاندێكی پارتی و یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێك، نیوەڕۆی ئەمڕۆ  لە شاری سلێمانی، كۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و شاندێكی هاوڕێی كرد.


‎نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 29/7/2018 لە شاری سلێمانی، كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەفدی هاوڕێی كرد.

‎لە كۆبوونەوەكەدا كە ژمارەیەك لە هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی ئامادەی بوون، گفتوگۆ كرا لەبارەی بارودۆخی كوردستان و عێراق و گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنی هاوبەش وەك چارەسەری سەرەكی بۆ بارودۆخەكە سەیر كرا.

‎هەر لە كۆبوونەوەكەدا جێگری سكرتێری گشتی دەستخۆشی لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد بۆ كردنەوەی پڕۆژەی وێستگەی كارەبای 400 كەیڤی لە بازیان و هیوای خواست هەنگاوی باشتر بنرێ بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارەباو خزمەتگوزاری زیاتر پێشكەشی هاووڵاتیان بكرێ.

‎هەڵبژاردنەكانی كوردستان و پێكهێنانی حكومەتی عێراق، تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو، هەردوولا بەگرنگیانزانی كە كورد وەك تیمێكی هاوبەش بچێتە بەغدا و لەكوردستانیش لایەنەكان بەوپەڕی دیموكراسیەوە بەشداری لە پڕۆسەكە بكەن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.