Erbil 12°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 11:01

وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف له‌باره‌ى حاجیانى کوردستانه‌وه‌ ئه‌م ڕاگه‌یاندراوه‌ى بڵاو کرده‌وه‌

ڕاگەیاندنی وەزارەت
کوردستان TV
100%

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌له‌پێگه‌ى فه‌رمى خۆیان بڵاویان كرووه‌ته‌وه‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروباری ئاینى ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوای گەیشتنی سەرجەم حاجیان بۆ شاری مەدینەی پیرۆز، حاجیان بەپاسی تایبەت گوازرانه‌وه‌ بۆ شاری مەککە پیرۆز، بۆ پرۆسەی حەجی ئەمساڵ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی باشترین ھۆتێلی بەناوی (لوئلوئە) بەھەموو خزمەتگوزارییەک بۆ حاجیانی بەڕێز دابین کردووە، ھۆتێلەکە لەنزیک واجباتەکانی حەجی پیرۆزە لەکاتی مەراسیمەکانی حەجه‌ و  ھیلاکی و ماندووبوون بۆ حاجیان کەمتر دەکاتەوە، ئەمە جگە لە پاک و خاوێنی و نۆرینگەی پزیشکی، پزیشکی پسپۆر، خواردنگە، هۆیه‌كانی ھاتووچۆ، مزگەوتی تایبەت لەناو ھۆتێل ھەروەھا لێژنەیەکی ئیداری ئێستا لەشاری مەککەی پیرۆز لە پێشوازی حاجییاندا دەبن.

 

2

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.