لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، هاتووچۆ ئهم ڕوونكردنهوه بههاوڵاتیان و شۆفێران دهدات دهربارهى تۆماركردنى ئۆتۆمبێل بهم شێوهیه
1.ئامادەكردنی بەڵگەنامەكان وەك (مەنەفێست ، نوسراوی گومرك ، گرێبەستی كۆمپانیا ، فۆتۆكۆپی ملونی پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی و كارتی زانیاری و سێ وێنەی ڕەنگاوڕەنگی ڕووبەڕوو ) لە گەڵ ڕەسەنەكانیان, بەڵێن نامە بۆ پێدانی ئەو غرامانە كە لە دوای پێدانی مامەڵەكە ئەكەوێتە ئەستۆی هاوڵاتیەكە.
*مەبەست لێی بەڵێن نامەی پێدان(دفع) كردنی غەرامەی ژمارە كاتییە
2.پشكنینی ئۆتۆمبێلی پێبێت كەلە لایەن تاقیگەی كۆمپیوتەری و لیژنەی پشكنینی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە كرابێت .
3.چوون بۆ بانك بۆ بڕینی چەكی پارە .
4.كردنی چەكی پارە بە وەصڵ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ .
تێبینی / ئەگەر ئوتومبیلەكە بار هەڵگر بوو توانای لە (1)تەن زیاتر بوو دەبێت ئەستۆ پاكی باجی دەرامەت لە گەڵ خۆی بهێنێت.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.