Erbil 12°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 12:08

حکومەت سیستمی زیرەکی کارەبا پەیڕەو دەکات که‌هۆکارێکه‌ بۆ نەهیشتنی زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی کارەبا

ڕۆژه‌ سه‌خته‌كان تێده‌په‌ڕن
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 29 ى ته‌موزی 2018 ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان  له‌رێورەسمی كردنەوەی وێستگەی كارەبای KV400 لە ناحیەی بازیانی  پارێزگای سلێمانی  ڕایگه‌یاند ،  پیرۆزبایی ته‌واو بوونى ئه‌و پڕۆژه‌ گرنگه‌ له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م ، ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ یه‌كێكه‌ له‌پرۆژه‌ گرنگه‌كانی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان  ،  له‌به‌شێكى دیكه‌ى ووتاره‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى  له‌ڕێوره‌سمه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند ، حكومەت سیستمی زیرەكی كارەبا پەیڕەو دەكات  كه‌هۆكارێكه‌ بۆ  نەهیشتنی زیادەڕۆیی لە بەكارهێنانی كارەبا ،  گرنگی جێبەجێكردنی پرۆژەی كارەبای زیرەكیش هۆكارێكى باشه‌  بۆئەوەی خەڵك دەست بەكارەباوە بگرن.


 له‌باره‌ى كردنه‌وه‌ى وێستگەی كاره‌بای بازیانیش  رایگەیاند  پرۆژەكە بە تۆڕی نیشتمانییەوە گرێدەدرێت و سوودیشی  بۆ ناوچەكە ده‌بێت  و یارمه‌تى ناوچه‌ پیشه‌سازییه‌كان ده‌دات 
 
نێچیرڤان بارزانى ڕاشیگه‌یاند ،حكومه‌تى هه‌رێم  به‌بێ جیاوازى خزمه‌تى ته‌واوى ناوچه‌كان ده‌كات  و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌م وێستگه‌ى كاره‌بای خه‌باتیش ده‌كرێته‌وه‌ . 

شوان عه‌زیز 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.