Erbil 15°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 14:53

سلێمانی ... دەست بەسەر بڕێکی زۆر جگەری مریشکدا گیرا

رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەر‌ی كراوە بۆلەناوبردن
کوردستان TV
100%

بەمەبەستی رێگریكردن لە فرۆشتن و بەكارهێنانی، لیژنە هاوبەشەكان دەست بەسەر بڕێكی زۆر جگەری بەستودا دەگرن.


گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند؛ بەمەبەستی رێگریكردن لە فرۆشتن و بەكارهێنانی جگەری بەستوی هاوردەكراو، لیژنە هاوبەشەكان لە كۆگایەكی شاری سلێمانی دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر جگەری مریشك دا گرتووە.


وتی؛ جگەری بەستوی هاوردە كراو، بەهۆی خاوبونەوە و بەستنەوەی دوبارە، زیان بۆ مرۆڤ هەیە‌ بۆیە هەمشە ‌رێنماییە تەندروستیەكان جەخت لە نەخواردن و خۆ لێدورخستنەوەی دەكەن.


رو‌نیكردەوە؛ بڕی جگەرە بەستوەكە 13 كارتۆنە و لەلایەن لیژنەی باڵا و لیژنەی دو-ی سەر بەلیژنە هاوبەشەكان دەستی بەسەردا گیراوە.


هەروەك وتیشی؛ بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی جگەرە بەستوەكە رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەر‌ی كراوە بۆلەناوبردن، هەروەها خاوەنەكەشی رێكاری یاسایی پێویستی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.