Erbil 15°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 15:13

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌ گوڕی ٦.٤ پله‌ ئه‌و وڵاته‌ی هه‌ژاند

به‌پێی زانیارییه‌ به‌راییه‌كان ١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٤٠ی دیكه‌ش برینداربوون
کوردستان TV
100%

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی ٦.٤ پله‌ دوورگه‌ی لۆمبۆك باشووری ئیندۆنێزیای هه‌ژاند.

چه‌قی بوومه‌له‌زره‌كه‌ ٥٠ كیلۆمه‌تر له‌ باكووری خۆرهه‌ڵاتی شاری ماتارامی دوورگه‌ی لۆمبۆك بووه‌ و به‌پێی زانیارییه‌ به‌راییه‌كان ١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٤٠ی دیكه‌ش برینداربوون.

ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ جیۆلۆجییه‌كانی ئه‌مریكا، ئاشكرایكرد بوومه‌له‌رزه‌كه‌ گوڕه‌كه‌ی ٦.٤ بووه‌ و له‌ قووڵایی ٧،٥ كیلۆمه‌تر له‌نێو زه‌ویدا روویداوه‌.

له‌ دوورگه‌ی لۆمبۆك كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ٤٠ كیلۆمه‌تر خۆرهه‌ڵاتی دوورگه‌ی بالیی گه‌شتیاریی ئیندۆنێزیاوه‌، به‌ هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خانووه‌كان زیانیان پێگه‌یشتووه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی بی بی سی، به‌ هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ ١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٤٠ی دیكه‌ش برینداربوون. له‌دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش زیاتر له‌ ٦٠ پاشله‌رزه‌ روویانداوه‌ كه‌ به‌هێزترینیان گوڕه‌كه‌ی ٥،٧ بووه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.