وه‌زاره‌تی راگه‌یاندنی سعوودیه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دروشمی ئه‌مساڵی حه‌ج بریتییه له "جیهان له دڵی شانشیندا"یه.
گوته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی راگه‌یاندنی سعوودیه، عه‌بدوڵڵا بن ئه‌حمه‌د ئهلمهغلوس له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی، باسی له‌وه كرد كه ئه‌و لۆگۆیه‌ی بۆ دروشمه‌كه دروستكراوه له هه‌شت ره‌گه‌ز پێكهاتووه كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و په‌رستشانه ده‌كه‌ن له‌چوارچێوه‌ی مه‌راسیمی حه‌جدا بهجێدهگهیهندرێن، له‌گه‌ڵ شوێنه مێژووییه‌كان و ئامانجه‌كان.
ئه‌و هه‌شت ره‌گه‌زه‌ی له لۆگۆكه‌دا هه‌ن بریتین له كه‌عبه، ته‌واف، حه‌ج، قیبله، مناره‌ی سه‌عاته‌كه‌ی مه‌ككه، ناوه‌ندی مه‌ككه، وافای و گه‌ڵای دره‌ختی خورما.
له لۆگۆكه‌دا كه‌عبه له‌سه‌ر شێوه‌ی چوارگۆشه نیشانده‌درێت و هێڵه‌كانی ده‌وری كه‌عبه‌ش به‌واتای ته‌واف دێن.
حه‌رفه‌كانی (ج) و (ح) له لۆگۆكه‌دا ئاماژه‌ی به حه‌ج ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها له لۆگۆكه‌دا له‌ناوه‌ندی قیبله‌دا كه‌عبه هه‌یه. له‌گه‌ڵ مناره‌ی سه‌عاته‌كه‌ی مه‌ككه و نه‌خشه‌ی جیهان كه نیشانی ده‌دات مه‌ككه ناوه‌نده.
تۆڕی وای فای له لۆگۆكه‌دا به واتای ئه‌وه دێت كه شاره‌كه موسڵمانانی سه‌رتاسه‌ری جیهان له خۆده‌گرێت، گه‌ڵاكانی دره‌ختی خورما پێكهاته‌ی جوگرافیا و كولتووری سعوودیه نیشان ده‌ده‌ن.
شایانی باسه چاوه‌روانده‌كرێت ئه‌مساڵ سعوودیه پێشوازی له سێ ملیۆن 500 هه‌زار حاجی بكات.
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.