هه‌وڵێكی به‌قاچاغبردنی په‌یكه‌رێكی زێڕین كه بۆ سه‌رده‌می یه‌كێك له فیرعه‌ونه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، پووچه‌ڵكرایه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسردا هاتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له وێستگه‌یه‌كی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له پارێزگای شه‌رقییه باكووری ئه‌و وڵاته، كه‌سێكیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه كه هه‌وڵی به‌قاچاغبردنی په‌یكه‌رێكی زێڕینی یه‌كێك له فیرعه‌ونه‌كان دابوو.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ میسر ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه كه‌سه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كه له میانی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا دانی به‌وه‌دا ناوه كه ھه‌وڵی داوه په‌یكه‌ره‌كه به قاچاغ ببات بۆ ئه‌وه‌ی راده‌ستی كه‌سێكی دیكه‌ی بكات.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، رێوشوێنی یاسایی پێویست به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كه گیراوه‌ته‌به‌ر و به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ش ره‌وانه‌ی داواكاری گشتی كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.