Erbil 10°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 22:09

یەکەمین کاروانی حاجییانی هەرێم گەیشتنە شاری مەککە

دانیشتووی پارێزگای ھەولێر و سلێمانین
کوردستان TV
#7
100%


گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایگه‌یاند: یەکەمین کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان، بە پاسی تایبەت گەیشتنە شاری مەکكەی پیرۆز.

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند: ئەمڕۆ شەممە 28\7\2018، یەکەمین کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بەپاسی تایبەت  لەشاری مەدینەوە گەیشتنە شاری مەککە.

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ئەوەشی خستەڕوو، کە ژمارەی حاجییەکان  528 حاجییە و دانیشتووی پارێزگای ھەولێر و سلێمانین.

ڕۆ‌ژی 23\7\2018، یەکەمین کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان لە هەردوو فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر و سلێمانیی بەرەو سعوودیە کەوتنەڕێ، بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.