وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سبه‌ینێ كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسان ده‌هێنێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 29ی ته‌مموزی 2018، مووچه‌ی خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی دابه‌شده‌كرێت.
به‌وشێوه‌یه‌ش وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسان ده‌هێنێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه دابه‌شكردنی مووچه هه‌ر 30 رۆژ جارێك رابگه‌یه‌نرێت، وا چواڕهوان ده‌كرێت به‌م زووانه دابه‌شكردنی خشته‌یه‌كی دیكه رابگه‌یه‌نرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.