Erbil 8°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 00:58

به‌رپرسێکى گۆڕان: حزبه‌که‌مان له‌لایه‌ن چه‌ند گروپێکه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه‌ بۆیه‌ ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ى خۆم ڕاگه‌یاند

له‌ ئامانج و ستراتیژه‌ سه‌ره‌كیه‌كانى كه‌ له‌پێناویدا دروستبوه‌ لایداوه‌
کوردستان TV
100%

خالید عه‌بدولكه‌ریم زه‌نگه‌نه‌ به‌رپرسى پێشووى سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌كانى میدیاى گۆڕان له‌‏ پارێزگاى سلێمانى  له‌هه‌ژمارى خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك له‌په‌یامێكى كه‌ئاراسته‌ى عومه‌ری سه‌ید عه‌لى ڕێكخه‌ری گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانى كردووه‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆی له‌ڕیزی بزووتنه‌وه‌كه‌ ڕاده‌گه‌ێنێت ، ناوبراو له‌به‌شێكى په‌یامه‌كه‌ى ڕایگه‌یاندووه‌ ، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ ئێستادا گۆڕان وزۆربه‌ى ده‌زگاكانى له‌ ئامانج و ستراتیژه‌ سه‌ره‌كیه‌كانى كه‌ له‌پێناویدا دروستبوه‌ لایداوه‌, پێچه‌وانه‌ى ڕیبازى ڕه‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا مامه‌ڵه‌ ده‌كات, له‌لایه‌ن چه‌ند گروپێكه‌وه‌ ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه‌, سزاى سیاسى و بیڕورا, به‌كارهێنانى گۆڕان بۆ كۆمه‌ڵیك به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى و دوور له‌ده‌ستورى حزب و ئامانج و بنه‌ماكانیه‌وه‌

 ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى به‌رپرسه‌كه‌ى گۆڕان له‌سه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی :

به‌ڕێز كاك عومه‌رى سه‌ید عه‌لى 
ڕێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان
ب/ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌
به‌نده‌ له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى كۆمپانیاى وشه‌ و سایتى سبه‌ى , دواتریش بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه‌ به‌تێورى و مه‌یدانى بێ هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كى تایبه‌تى, له‌خزمه‌تی ئه‌و ئامانج و ته‌یاره‌ سیاسیه‌دا بوم كه‌ له‌پێناو گۆڕینى سیستمى سیاسى و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى و گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌ها بۆ كارى حزبایه‌تى و حوكمڕانى و مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ دامه‌زرا, له‌هه‌مو هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا به‌شدارى كه‌مپه‌ینه‌كانى سه‌رخستنى لیسته‌كانى گۆڕانم كردوه‌ و له‌وپێناوه‌شدا قوربانى گه‌وره‌م داوه‌, نزیكه‌ى سێ ساڵیش له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى خودى ڕه‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا له‌میدیاى گۆڕان خزمه‌تم كردوه‌, به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ ئێستادا گۆڕان وزۆربه‌ى ده‌زگاكانى له‌ ئامانج و ستراتیژه‌ سه‌ره‌كیه‌كانى كه‌ له‌پێناویدا دروستبوه‌ لایداوه‌, پێچه‌وانه‌ى ڕیبازى ڕه‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا مامه‌ڵه‌ ده‌كات, له‌لایه‌ن چه‌ند گروپێكه‌وه‌ ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه‌, سزاى سیاسى و بیڕورا, به‌كارهێنانى گۆڕان بۆ كۆمه‌ڵیك به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى و دوور له‌ده‌ستورى حزب و ئامانج و بنه‌ماكانیه‌وه‌.......تد بونه‌ته‌ ڕوداوى ئاسایی و گۆڕان پشتگۆیانى خستوه‌ ودواى چاوه‌ڕوانیه‌كى زۆر و به‌ئومێدى چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كان هیچ هه‌نگاوێكى جدى و عه‌مه‌لى جگه‌ له‌پینه‌و په‌ڕۆكردن و پاساوهێنانه‌وه‌ نه‌بینراوه‌ , بۆیه‌ له‌ئێستا به‌دواوه‌ به‌نده‌ چ وه‌كو میدیاكار و هه‌میش وه‌ك هه‌ڵسوڕاوێك ده‌ستله‌كار ده‌كێشمه‌وه‌ وسه‌ربه‌خۆ ده‌مێنمه‌وه‌, له‌ئه‌گه‌رى هه‌ر جۆره‌ تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستنێكدا له‌دژم كه‌ به‌داخه‌وه‌ بووه‌ به‌ به‌شێك له‌كه‌لتور و ئه‌ده‌بیاتى سیاسى بزوتنه‌وه‌كه‌ ئه‌وا منیش بێده‌نگ نابم و چ دۆسییه‌كم به‌به‌ڵگه‌وه‌ له‌لایه‌ له‌میدیاوه‌ ئاشكرایان ده‌كه‌م و وه‌ڵامى خۆم ده‌بێت.

له‌گه‌ڵ ڕێزى زۆرم دا

خالید عه‌بدولكه‌ریم زه‌نگه‌نه‌
به‌رپرسى پێشووى سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌كانى میدیاى گۆڕان — ‏له‌ ‏ پارێزگاى سلێمانى 

 

 

1

داڕشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ : شوان عه‌زیز

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.