Erbil 19°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 12:29

رۆیته‌رز: ترامپ له‌ هه‌وڵدایه‌ تا ناتۆی عه‌ره‌بیی دروستبکات له‌ به‌رامبه‌ر ئێراندا

كۆشكی سپیی پشتڕاستی كردووه‌ته‌ ئه‌وان چه‌ندین مانگه‌ سه‌رقاڵی تاوتوێی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كن
ترامپ له‌ هه‌وڵدایه‌ تا ناتۆی عه‌ره‌بیی دروستبكات له‌ به‌رامبه‌ر ئێراندا
کوردستان TV
100%

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ ئاژانسی رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه‌ كه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆ به‌ره‌نگاریی له‌ به‌رامبه‌ر ئێراندا هاوپه‌یمانێتییه‌كی سیاسیی _ ئه‌منیی درووستبكات كه‌ پێكدێت له‌ سعودیا و ئیمارات و قه‌ته‌ر و به‌حره‌ین و عه‌ممان و كوێت و میسر و ئورده‌ن.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌، كۆشكی سپیی نیازی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه‌ هاوكاریی نزیكتری هه‌بێت له‌ بواره‌كانی سیسته‌می به‌رگریی موشه‌كیی و راهێنانی سه‌ربازیی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریسم، جیا له‌وه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا په‌ره‌ بدات به‌ په‌یوه‌ندیی ئابووریی و دیپڵۆماتیكی خۆی له‌ ناوچه‌كه‌دا.

رۆیته‌رز باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌و پلانه‌ی كه‌ به‌رپرسانی كۆشكی سپیی و وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ " ناتۆی عه‌ره‌بیی " ناوی ده‌هێنن، ده‌توانێ ته‌نگه‌ژه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئێران زیاتر بكات له‌ پێشوو.

سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ كه‌ ناوی هاوپه‌یمانێتیی ستراتیژیكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (MESA)ـی له‌سه‌ر دانراوه‌، بڕیاره‌ له‌ داهاتوودا له‌ واشنتن بخرێته‌ به‌ر تاتوێ. هه‌ڵبه‌ت رێكه‌وتی 12 و 13ـی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ دیاریكراوه‌.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌ی رۆیته‌رزدا باس له‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ كۆشكی سپیی پشتڕاستی كردووه‌ته‌ ئه‌وان چه‌ندین مانگه‌ سه‌رقاڵی تاوتوێی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كن له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمانی خۆیان له‌ ناوچه‌كه‌دا. هه‌روه‌ها چه‌ند به‌رپرسێكی وڵاتانی عه‌ره‌بیش هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه‌.

هاوكات یه‌كێك له‌ وته‌بێژانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپیی به‌ رۆیته‌رزی رایگه‌یاندووه‌: مێسا (MESA) وه‌ك قه‌ڵغانێكی پته‌و وایه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژیی و تیرۆریسم و توندڕه‌وییه‌كانی ئێراندا، جیا له‌وه‌ش سه‌قامگیریی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌پارێزێت.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.