Erbil 7°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 22:32

ترەمپ بڕیارێکی نوێی بۆ وڵاتێکی عەرەبی دەرکرد

ئێران بەردەوامە لە ناردنی چەكی پێشكەوتوو بۆ هاوپەیمانانی لە لوبنان
ترەمپ بڕیارێكی نوێی بۆ وڵاتێكی عەرەبی دەركرد
کوردستان TV
100%

بەپێی راگەیاندنی كۆشكی سپی ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا سزا سەپێنراوەكانی سەر وڵاتی لوبنانی ساڵی 2007 بۆ ساڵێكی دیكە درێژ كردەوە .

كۆشكی سپی روونیكردەوە كە ترەمپ بەهۆی بەردەوامی ناردنی چەك لە ئێرانەوە بۆ لوبنان بەتایبەت بۆ حزبولڵا ئەم بڕیارەی دەركرد . ترەمپ لە نامەیەكدا بۆ كۆنگرێسی ئەمریكا نووسیویەتی كە ئێران بەردەوامە لە ناردنی چەكی پێشكەوتوو بۆ هاوپەیمانانی لە لوبنان و وڵاتانی دیكە .

بەپێی راو سەرنجی ئەمریكا ، ئەو سزایانە ئەو كەسانە دەگرێتەوە خۆیان بە سەر سەروەری و دیموكراسی لە لوبنان سەپاندووە و هەوڵ بۆ توندو تیژی دەدەن .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.