Erbil 9°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 20:06

ئه‌مڕۆ خه‌ڵکی ناڕازی به‌سره‌ خۆپێشاندانێک له‌ ژێر ناوی داواکاریه‌‌ ستراتیژیه‌کان ئاماده‌ ده‌که‌ن

داوا له‌ حكوومه‌تی عێراق دەكەن به‌ گرنگییه‌وه‌ به‌ پیل داواكاری و خواست و پێویستیه‌كانی هاووڵاتیانه‌وه‌ بێت
خه‌ڵكی ناڕازی به‌سره‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 27-7-2018 خه‌ڵكی نارازی له‌ پارێزگای به‌سره‌ خۆپێشاندانێكیان له‌ ژێر ناوی داواكاریه‌‌ ستراتیژیه‌كان ئاماده‌ ده‌كه‌ن كه‌ سه‌رجه‌م خواست و داواكارییه‌كانیان تێیدا ده‌خه‌نه‌ڕوو. 

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كۆمیته‌ و سه‌ندیكا كۆمه‌ڵه‌كانی پیشه‌سازی بۆ به‌رجه‌سته‌ كردنی خواست و داواكاری خۆپیشانده‌ران وێڕای پشتگیری خۆیان له‌ خۆپیشانده‌ران، داوایان كرد كه‌ خوپیشانده‌ران له‌ كه‌شێكی ئارام و دوور له هه‌ر چه‌شنه‌‌ تووند و تیژییه‌ك داواكارییه‌كانیان بخه‌نه‌ڕوو. 

هه‌روه‌ها ئاشكرایان كرد كه‌ به‌نده‌ری فاو چالاك بكرێته‌وه‌ و به‌نده‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌و شوێنه ‌بنیات بنرێت و ئه‌و كارگه‌ و شوێنه‌ پیشه‌سازییانه‌ی كه‌ له‌و سنووره‌ په‌كیان خراوه‌ وه‌گه‌ڕ بخرێنه‌وه‌ بۆ جێبه‌جێ كردنیان، ئه‌و خواستانه‌یان له‌ چوارچێوه‌ی داواكاری به‌ نووسراو، پێشكه‌شی حكوومه‌تی عێراق بكه‌ن. 

هاوكات سه‌ندیكا و یه‌كێتی پیشه‌سازیه‌كان داوای ئه‌وه‌شیان كرد كه‌ سه‌رجه‌م ئیمتیازاته‌كانی به‌رپرسانی عێراقی هه‌ڵوه‌شێندرێنه‌وه‌ كه‌ به‌ نایاسایی پێیان دراوه‌ و گه‌نده‌ڵكاره‌كان بدرێنه‌ دادگا. 

هاوكات داوایان له‌ حكوومه‌تی عێراق كرد كه‌ گرنگییه‌وه‌ به‌ پیل داواكاری و خواست و پێویستیه‌كانی هاووڵاتیانه‌وه‌ بێت كه‌ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه‌ هاووڵاتیان بۆ ئه‌و داوایانه‌یان، له‌ زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌ جیاجیاكانی عێراق خۆپیشاندانی نارازیبوون ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.