Erbil 7°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 22:32

به‌ وێنه‌.. رووداوێکی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگای خه‌بات هه‌ولێر 8 که‌سی کرده‌ قوربانی

به‌هۆی خێرا لێخوڕینه‌وه‌ بووه
به‌ وێنه‌.. رووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگای خه‌بات هه‌ولێر 8 كه‌سی كرده‌ قوربانی
کوردستان TV
100%

به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگای خه‌بات هه‌ولێر 8 كه‌س بوونه‌ قوربانی .

په‌یامنێری كوردستان تی ڤی پێی راگه‌یاندین: شه‌وی رابردوو له‌سه‌ر رێگای خه‌بات هه‌ولێر نزیك كۆمه‌ڵگای سێبیران به‌هۆی خێرا لێخوڕینه‌وه‌ دوو ئۆتۆمبێل له‌ جۆره‌كانی تویوتا كامری و پاسێك پێكیان دادا له‌ ئه‌نجامدا خاوه‌نی تویوتا كامریه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا و هه‌روه‌ها 7 كه‌سی تر كه‌ ئه‌ندامی یه‌ك خێزان بوون له‌ناو پاسه‌كه‌ بریندار بوون .

ملازم یه‌ك كۆڤان سورچی له‌ به‌شی هاتووچۆی پۆلیسی خه‌بات به‌ كوردستان تی ڤی راگه‌یاند هۆكاری رووداوه‌كه‌ خێرا لێخووڕینی تویوتا كامریه‌كه‌ بووه‌ كه‌ كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه‌ .

راشیگه‌یاند: خاوه‌نی تویوتا كامریه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا و هه‌روه‌ها 7 كه‌سی تر كه‌ ئه‌ندامی یه‌ك خێزان بوون له‌ناو پاسه‌كه‌ بریندار بوون و بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر كران.

سالار نامیق

رووداوى هاتووچۆ
رووداوی هاتووچۆ
رووداوی هاتووچۆ
کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.