مەسرور بارزانی و میرا ریکادێڵ، جەختیان لە تەواوکردنی شەڕی دژی داعش و بەردەوامی هاوبەشی لەگەڵ هێزە کوردییەکان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کردەوە.
مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ میرا ریکادێل، جێگری راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆشکی سپی بۆ تاوتوێکردنی چەندین پرس کۆبوونەوە.
مەسرور بارزانی و میرا ریکادێڵ، جەختیان لەسەر تەواوکردنی شەڕی دژی داعش و بەردەوامی هاوبەشی لەگەڵ هێزهكانى پێشمهرگه و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا کردەوە.
لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق مەسرور بارزانی روونیکردەوە، هەرێمی کوردستان چاوی لە بەشداریکردنە لە حکومەتێک کە بنەماکانی یەکڕیزی، هاوسەنگی و شەراکەتی راستەقینەی تێدا پارێزراو بێت، ئەمەش وەک داخوازییەکی گەلی کوردستان و بە پشت بەستن بە دەستوور.
هەروەها مەسرور بارزانی و ریکادێل باسیان لە پشتیوانى بەردەوامى هەرێمی کوردستانیان بۆ ئاوارەکان بە گشتی و کریستیان و ئێزدییەکان بەتایبەتی کرد، کە ئێستا بەهۆی ناسەقامگیری دۆخی ناوچەکە روویان لە ههرێمى کوردستان کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.