لەسەر شێوەی دوورگەیەکی خەیاڵی، له وڵاتی دووبەی گەورەترین و جوانترین پاڕک له لایه‌ن کۆمپانیای بەناوبانگی " Warner Bros " دروستكرا .
له هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری " dailymail " هاتووه ، 25 ی ئه‌م مانگه کۆمپانیای بەناوبانگی " Warner Bros " لە شاری ئەبوو زەبی گەورەترین پاڕکی کردەوە بە ناوی "Warner Bros World" کە بە گەورەترین پارک دادەنرێت لە دنیادا و ڕووبەرەکەی 153 هەزار و 290 مەتر دووجایە وشوێنەکەی دەکەوێتە ناو بینایەکی گەورە لەناو بیابانی ئەبوو زەبیدا.
تێچووی ئه‌م پاركه نزیكه‌ی یەک ملیار دۆلاری ئەمەریکیه کە تێیدا چەندان شوێنی خەیاڵی ناو فیلم و ئەنیمەیشنەکانی وەک "شاری گۆسەم لە فیلمی باتمان" و شاری لاس ڤێگاس و سەردەمی دەیناسورەکان لەگەڵ چەندان ئەکتەری کارتۆنی بەناوبانگ وەک "تۆم و جێری، سکووبی دوو، بەگز بەنی و دافی دەک" و چەندان هەزار ئەکتەری کارتۆنی تری تێدایە کە ئەمەیش وایکردووە بەو پارکە بگوترێت پارکی خەیاڵی .
كۆمپانیای Warner Bros به یه‌كێك له كۆمپانیا و ستۆدیۆ ناسراوه‌كانی وڵاتی ئه‌مریكا بۆ بهۆههمهێنانی فیلم و ئهنیمهیشهن و كاری وێنه‌یی و به‌رنامه ته‌له‌فزیۆنییه‌كان و له ساڵی 1918 دامه‌زراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.