به‌ڕێوەبه‌ری ڕاگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند" دوای ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ڕێگای هه‌ولێر بۆ كه‌ركووك سه‌ركه‌وتوو بوو، بڕیاره سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی هه‌رێم بۆ ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی گرفته ته‌كنیكییه‌كان سه‌ردانی به‌غدا بكات و دوای سه‌ردانه‌كه به شێوه‌ی كاتی ڕێگاكه ده‌كرێته‌وه تاوه‌كو پرده‌كه چاك ده‌كرێته‌وه.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا شاندێكی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له پردێ له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ڕێگای هه‌ولێر بۆ كه‌ركوك كۆبوونه‌وه و به گوته‌ی به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه و ته‌نیا له‌سه‌ر گرفته ته‌كنیكییه‌كان ماوه، کە ڕێككه‌وتن بكرێت.
له‌م باره‌وه هه‌مزه حامید، به‌ڕێوەبه‌ری ڕاگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ڕاگه‌یاند" دوای ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی پردێ سه‌ركه‌وتوو بوو بڕیار درا بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته ته‌كنیكییه‌كان له به‌غدا گفتوگۆ بكه‌ن و ڕێككه‌وتن بكرێت، بۆیه بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی بەڕێوەبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر و به‌شداریی به‌ڕێوەبه‌ری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نوێنه‌ری پێشمه‌رگه سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن و له‌وێ گفتوگۆ له‌باره‌ی گرفته ته‌كنیكییه‌كان بكه‌ن."
دەربارهی جۆری گرفته‌كان، هه‌مزه حامید گوتی: "خه‌رجی چاككردنه‌وه‌ی ڕێگا و چۆنیه‌تیی چاككردنه‌وه و كاتی كردنه‌وه‌ی ڕێگاكه گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت و ڕێككه‌وتن ئه‌نجام ده‌درێت و بڕیاره پردی به‌دیل دروست بكرێت و ڕێگاكه‌ش به شێوه‌ی كاتی ده‌كرێته‌وه له دوای ڕێككه‌وتنی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه تا ئه‌و كاته‌ی پرده‌كه چاك ده‌كرێته‌وه، چونكه 75%ی كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كراوه و ته‌نیا ئه‌و گرفته ته‌كنیكییانه ماون، ئه‌وانیش یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه و به شێوه‌ی فه‌رمی ڕێگاكه ده‌كرێته‌وه."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.