شاندێکی باڵای مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێک هاتبوون لە فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی، مەحموود محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی، پارێزگای هەولێریان بەسەر کردەوە.
ئەمڕۆ پاریزگاری هەولێر، نەوزاد هادی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازی کرد لە شاندی باڵای مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێک هاتبوون لە سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، فازڵ میرانی و مەحموود محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.
لە دیدارەکەدا شاندی باڵای مەکتەبی سیاسیی پارتی پاڵپشتیى ته‌واوى خۆیان بۆ پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ربڕی و ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌ى به‌ره‌به‌یانى ٢٤-٧-٢٠١٨یان كرد كه ٣ چه‌كداری تیرۆریست به چه‌ك و تهقهمهنییەوە هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ى پارێزگا و له ئه‌نجامدا كارگوزارێك شه‌هید كرا و پۆلیسێكیش به سه‌ختى بریندار كرا.
شاندى مه‌كته‌بی سیاسیی پارتى ئیدانه‌ى ئه‌و كاره‌یان كرد و دا‌واشیان كرد هه‌رکەس له پشتى ئه‌و هێرشه‌یه ده‌بێ سزا بدرێت.
له لایه‌كى تره‌وه جه‌خت كرایه‌وه سه‌ر چاوكراوهییی زیاتر و به‌رهه‌ڵستیى فیكریی تیرۆر له ڕێگه‌ى به‌رنامه‌ى تایبه‌تى ڕۆشنبیری ڕاگه‌یاندنەوە، هه‌روه‌ها هۆشیاركردنه‌وه‌ى زیاتری گه‌نجان و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى مه‌عریفى و فیكرییان تەکیدی لێ کرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.