Erbil 10°C شەممە 18 کانوونی دووەم 10:47

سلێمانى ... پۆلیس ئه‌م شوێنه‌ى داخست

له‌راگه‌یاندراویان
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، قائیمقامییه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت  به‌هاوكاری پۆلیس و لێژنه‌كانمان ، به‌هۆی پایه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و كه‌مته‌رخه‌می به‌رامبه‌ر به‌ مناڵه‌كان، له‌ سلێمانی باخچه‌ی شنیار داخرا


شاتوو حسێن، سه‌رۆكی لیژنه‌ی باخچه‌ و دایه‌نگه‌كانی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند؛ به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌ گشتی و به‌تایبه‌ت ته‌ندروستیه‌كان باخچه‌ی شنیار له‌ گه‌ره‌كی به‌كره‌جۆی شاری سلێمانی داخراوه‌.


وتیشی؛ چه‌ند جارێك لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان سه‌ردانیان كردوه‌ و ئاگاداریان كردۆته‌وه‌ له‌ كه‌موكورتیه‌كانی، به‌ بیانوی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ لیژنه‌كان چاوپۆشیان لێكردوه‌ و رێكاری پێویستی به‌رامبه‌ری نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر.


رونیكرده‌وه‌، پێشتر له‌ باخچه‌ی شنیار لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌مانچه‌یه‌كی چه‌رخدا گرتووه‌، یه‌كێكی تر له‌ سه‌رپێچیه‌كانی باخچه‌ی شنیار، كاركردنی به‌رگدورینه‌ له‌ شوێنه‌كه‌دا، هه‌بونی مقه‌ست و ده‌رزی و ئه‌و پێداویستیانه‌ی كه‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر مناڵ دروست ده‌كات پێچه‌وانه‌ی رێنمایه‌كانی كاركردنه‌ له‌ باخچه‌كانی مناڵدا.

رونیكرده‌وه‌؛ ‌باخچه‌كه‌ كه‌مته‌رخه‌م بوون به‌رامبه‌ر مناڵه‌كان به‌تایبه‌ت له‌ژه‌مه‌كانی نانخواردن و میوه‌خواردندا به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی مناڵه‌كان میوه‌ناخۆن، بۆیه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی باخچه‌ی شنیار داده‌خرێت و رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گیرێته‌به‌ر.

 

RUDAW

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.