به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌ری بڕبڕه‌ی پشت پێشمه‌رگه‌یه‌كی برینداری شه‌ڕی دژی داعش بۆ ماوه‌ی هه‌شت كاتژمێر له ژووری نه‌شته‌رگه‌ری ده‌مێنێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر شه‌ماڵ یاوه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه‌رایگه‌یاندووه: بۆ یه‌كه‌مجار ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه له نه‌خۆشخانه‌ی چه‌می ره‌زان نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا به‌سه‌ركه‌وتوویی كه ئه‌ویش بریتییه له پچڕانی بڕبڕه‌ی ژماره ١٢ بۆ پێشمه‌رگه‌یه‌كی برینداری شه‌ڕی دژی داعش، ئه‌و جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه به ده‌گمه‌ن له نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت و بڕی ١٥ بۆ ٢٠ هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام هه‌رنه‌شته‌رگه‌رییه‌ك لای ئێمه له پێنج بۆ شه‌ش هه‌زار دۆلار بۆ كه‌لوپه‌لی به‌كارهاتوو وك پلێت و برغو و شتی تریش تێچوونی ده‌بێت و تیمه‌كان هه‌موویان خۆبه‌خشن.
گوتیشی: تیمی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه هاوبه‌شن له دكتۆره‌كانی ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه و دكتۆر وائیل هاووڵاتییه‌كی سووریایه و دانیشتوی هه‌ولێره له‌گه‌ڵ دكتۆر محه‌مه‌د عماره كه خه‌ڵكی هه‌ولێره و زیاتر له هه‌شت كاتژمێری خایاند و بۆ یه‌كه‌م جاره له سلێمانی و له ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه ئه‌نجام ده‌درێت.
راشیگه‌یاند: له‌مه‌ودوا نه‌خۆشخانه‌ی چه‌می ره‌زان وه‌ك سه‌نته‌رێكی پێشكه‌وتوو له بواری ئێسك و شكاندا ورده ورده قۆناغی یه‌كه‌می تێپه‌ڕاند كه ته‌نها نه‌شته‌رگه‌ری بچووك و مامناوه‌ند ئه‌نجام بدات و له‌ڕێگه‌ی ئه‌وده‌زگایه‌ی ئێوه‌شه‌وه داوا له هاووڵاتییان و خێرخوازان ده‌كه‌م كه بۆدابینكردنی كه‌لوپه‌ل بۆ ئه‌ونه‌شته‌رگه‌ریه و ئاماده‌ین بۆ تۆماركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێویستیان به‌و نه‌شته‌رگه‌ریه هه‌یه ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌ده‌ین به‌وانه‌ی كه زیاتر مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی به‌شێكی جه‌سته‌یان هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.