لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەیانی ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه ۲٦-۷-۲۰۱۸ لە گوندی کانی ساردی سەر بە ناحیەی سیتەک هاوڵاتیەک لەکاتی کارکردن‌دا دیوارێکی گڵ بەسەریدا ڕوخاو پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
دوای ئاگادارکردنەوە تیمی بەڵگەی تاوان و بنکەی پۆلیسی سیتەک چونە شوێنی ڕوداوەکەو کەشف و هێڵکاری شوێنی ڕوداوەکەیان کرد‌و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کردەوە.
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، هاوڵاتیەکە ناوی (ح. م. ص) و لە دایکبوی ساڵی (۱۹٤۰)ە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.