Erbil 15°C شەممە 18 کانوونی دووەم 13:02

به‌ فه‌رمانی کۆسره‌ت ڕه‌سول قادر عه‌زیز له‌ پۆسته‌که‌ی دوورخرایه‌وه‌

دوای كه‌متر له‌ 5 مانگ له‌ ده‌ستبه‌كاربوونی
کوردستان TV
#7
100%

دوای كه‌متر له‌ 5 مانگ له‌ ده‌ستبه‌كاربوونی قادر عه‌زیز به‌رپرسی پێشووی حیزبی ئاینده‌یكوردستان له‌ به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به‌ فه‌رمانێكی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌.

ماڵپه‌ری فه‌رمی یه‌كێتی له‌ڕاگه‌ێنراوێكیدا ڕایگه‌یاند: "ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم" ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، له‌ شوێنی "قادر عه‌زیز" ئه‌ركی لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یانی یه‌كێتی پێده‌سپێردرێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ "ره‌هبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم" ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی نوێی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حیزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌: رۆژی 23ی ئه‌م مانگه‌ له‌لایه‌ن "كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی" جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ فه‌رمانم بۆ ده‌رچووه‌ كه‌ وه‌ك لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستبه‌ركار ببم.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: بۆ ده‌ستبه‌كار بوونم وه‌ك لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی كۆده‌بمه‌وه‌و دواتریش له‌مه‌كته‌بی راگه‌یاندن ده‌ستبه‌كار ده‌بم.

له‌ باره‌ی قادر عه‌زیزه‌وه‌ ڕه‌هبه‌ر سه‌ید ده‌ڵێت: قادر عه‌زیز لێپرسراوی كۆنی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیاری راگه‌یاندنی یه‌كێتی پێده‌سپێردرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.