لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى بۆ ماڵپهرى كوردستان تیڤى نێردراوه تیمى راگهیاندراوى حهج ڕایدهگهێنێت ، دوای دەست پێکردنی گەشتەکانی حاجیانی ھەرێمی کوردستان بۆ ووڵاتی عەرەبستانی سعودیە، لەکۆی ٥٤٦٩ حاجی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ، تاكو ئێستا١١٨١ حاجی بەسەلامەتی لەڕێگەی ھەردوو فرۆکەخانەی ھەولێر و سلێمانی گەیشتوونەتە شاری مەدینەی پیرۆز، ڕۆژی شەممە ی داھاتوو 2018/7/27 دوای ئەوەی بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ مانەوە کاروانی حاجیان لەمەدینەوە بەڕێدەکەون بۆ شاری مەککەی پیرۆز.
جێگەی ئاماژەیە گەشتەکانی گواستنەوەی حاجیان بەردەوامی دەبێت تاوەکو ٩ ئابی ٢٠١٨ و سەرجەم حاجیان دەگوازرێنەوە ووڵاتی عەرەبستان سعودیە.
تا ئێستا 1181 حاجی ھەرێم گەیشتونەتە شاری مەدینەی پیرۆز
تیمی ڕاگەیاندنی حەج
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.