Erbil 10°C شەممە 18 کانوونی دووەم 22:25

هاووڵاتییه‌ک له‌ چه‌مچه‌ماڵ کوژرا

به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی  ڕایگه‌یاند: دوێنێ 25/7/2018 هاوڵاتییه‌ك له‌ناحیه‌ی شۆڕشی سه‌ر به‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌فیشه‌ك كوژرا.

ڕاشیگه‌یاند: پاش ئاگادار كردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس له‌روداوه‌كه‌و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، هاوڵاتییه‌كه‌ به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ كوژراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: هاوڵاتییه‌كه‌ ناوی (ئ، ع، م)و له‌دایكبوی ساڵی 1988ه‌.

پۆلیسی سلێمانی ده‌شڵێت: له‌ئێستادا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی شۆرشه‌وه‌ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ روداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.