به‌پێى ڕاگه‌یاندراوی ده‌سته‌ى فه‌له‌كناسى سعودیه شه‌وی هه‌ینى 27 ى 7 ى 2018 له‌ناوچه‌ى كه‌نداو گه‌وره‌ترین دیارده‌ى سروشتى مانگیران ڕووده‌دات
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوی ده‌سته‌كه مانگیرانه‌كه عێراق و هه‌رێمى كوردستانیش ده‌گرێته‌وه كه‌تێیدا گەورەترین و تۆخترین دیاردەی مانگگیران بەخۆیەوە دەبێنیت.
لهبهشێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یاندراوی ده‌سته‌كه‌دا هاتووه ، کاتژمێر 9:24 شه‌و مانگیران ڕووده‌دات و ماوه‌ی دوو كاتژمێر و چل و سێ خولهك به‌رده‌وام ده‌بێت .
دیارده‌ی مانگیرانهكهش له‌ڕوودانى به‌م شێوه‌یه لەم سەدەیەدا بە گەورەترین دیاردەی سروشتی مانگگیران هەژمار دەکرێت.
لهكۆتادا ده‌سته‌كه ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌درێژایی 83 ساڵ ئه‌و ناوچه‌یه دووچاری مانگگیرانی لەو شێوەیەی بەخۆوە نەبینیووە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.