Erbil 10°C شەممە 18 کانوونی دووەم 22:36

خۆڵبارین ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌ و هاتووچۆش ڕێنمایی به‌شۆفێران ده‌دات

له‌راگه‌یاندراوی هاتووچۆ
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى گه‌رمیان شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ ، له‌سه‌ر پێشبینیه‌كانی كه‌شوهه‌وا خۆڵبارین ده‌ست پێده‌كات و داوایان لێ ده‌كات ئاگاداری كاتی شۆفێری بن.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوەکەى هاتووچۆی گه‌رمیان

شۆفێری به‌ڕێز..

به‌ پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی له‌ شه‌وی رابردووه‌وه‌  خۆڵبارینێكی سوك ناوچه‌ی گه‌رمیان گرتووه‌ته‌وه‌ و تاكوئه‌مرۆ به‌رده‌وام ده‌بێت.

بۆیه‌ داواكارین كه‌:

- پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆبن.

- خێراییه‌كانتان كه‌م بكه‌نه‌وه‌.

-به‌ وریاییه‌كی زیاتره‌وه‌ شۆفێری بكه‌ن.

- له‌ كاتی هاتنی ئۆتۆمبێلی به‌رامبه‌ر لایتی به‌رز به‌كار مه‌هێنن.

به‌هیوای هاتوچۆیه‌كی سه‌لامه‌ت و ته‌ندروستییه‌كی باش بۆ هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.