رۆمانی " خه‌نده‌ی به‌رد " كه باس له پرسی ریفرادۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ئایندهی ده‌وله‌تی كوردی ده‌كات ، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له لایه‌ن نووسه‌ری كورد " پۆڵا سه‌عید " به هه‌ردوو شێوه‌زاری سۆرانی و كرمانجی له كوردستان چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه .
رۆمانی خه‌نده‌ی به‌رد له لایه‌ك باس له بیۆگرافیای ژیانی نووسه‌ر و ئایندهی كورد ده‌كات كه كورد تێیدا خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێكی ئهقلانییه و نه‌وه‌كانیشی نیشتمانی خۆیان خۆشده‌وێت ، له لایه‌كی دیكه نووسه‌ر هه‌ولیداوه لە ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکوو کۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، هەموو ڕووداوە سیاسییەکانی باشووری کوردستان باس بكات و قسە لەسەر چارەسەرکردنی كێشه‌كانیشی بكات .
ئه‌م رۆمانه یه‌كه‌مین هه‌وڵی نووسه‌ره كه تێیدا هه‌وڵی به پۆزهتیڤکردنی بیرکردنه‌وه‌ی کورد ده‌دات له‌سه‌ر ئایندهی خۆی ، هه‌روه‌ها ڕۆمانه‌که وه‌ک گێڕانه‌وه‌ی مێژوو قسه له‌سه‌ر ڕیفراندۆم ده‌کرێت، چونکه ڕۆمانه‌که له ئایندهی کورد دایه، له ئاپڕیڵی ساڵی 2050 .
پۆلا خاوه‌نی ژماره‌یك له كورته چیرۆك و چیرۆكی درێژه ، هه‌روه‌ها خاوه‌نی چه‌ند رۆمانێكیشه كه دیارترینیان ئه‌مانه‌ن " ڕیینم بیرچۆتەوە لەم کەنارەدا بۆ هاوڕێیەک دەگەڕێم ، لە نائاگاییدا هەموومان ئازا و ئازادین و ئەفرۆدیته " .
پۆڵا له شاری سلێمانی له دایك بووه و له ساڵی 1994 كوردستان جێده‌هێلێت و له ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێ ده‌بێت و له ساڵی 1996 ده‌ستبه‌رداری ریزه‌كانی یه‌كێتی ده‌بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.