وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، حكومه‌تی عێراق سانسۆری له‌سه‌ر به‌كارهێنانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتییه‌كان هه‌ڵگرت.
ئومێد محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه رایگەیاندووە، بڕیار درا هەموو ماڵپەڕەكانی سۆشیاڵ میدیا بكرێتەوە و هەموو كۆمپانیاكانیان ئاگادار كردۆتەوە بەزووترین كات بڕیارەكە جێبەجێ بكەن.
بەهۆی خۆپیشاندانی شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقەوە زیاتر لە 10 رۆژە بەكارهێنانی سۆشیاڵ میدیا لە عیراق و كوردستان قەدەغە كراوە، بەڵام هاووڵاتیان لەڕێگەی (VPN)ەوە سۆشیاڵ میدیایان دەكردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.