له هاوین و وه‌رزی گه‌رمادا، هیچ میوه‌یه‌ك هێنده‌ی شووتی خۆش نییه و بازاڕی له‌ناو خه‌ڵكدا گه‌رم نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر نه‌زانیت چ جۆره شووتییه‌ك ده‌كڕیت، ئه‌وا مه‌رج نییه شووتییه‌كی نموونه‌یی و به‌تامت ده‌ست كه‌وێت و چێژی لێ وه‌رگریت.
نێر و مێ:
شووتی نێر زیاتر گه‌وره‌یه و هێلكه‌یی ده‌رده‌كه‌وێت و تامه‌كه‌ی زۆر شیرین نییه، به‌ڵام شووتی مێ زیاتر خڕ و بچووك ده‌رده‌كه‌وێت و تامێكی ئێجگار شیرین و خۆشی هه‌یه.
قه‌باره:
هه‌میشه وا ده‌زانین شووتی گه‌وره تامی خۆشتره، راستییه‌كه‌ی وانییه، شووتی گه‌وره زۆر پێگه‌یشتووه و شیرینی نه‌ماوه، شووتی بچو‌وكیش ته‌واو پێ نه‌گه‌یشتووه و خۆش نییه، بۆیه به‌تامترین شووتی قه‌باره مامناوهندهكانن.
تۆپه‌ڵی سپی:
له‌سه‌ر زۆربه‌ی شووتییه‌كاندا تۆپه‌ڵێكی سپی هه‌یه كه له‌وه ده‌چێت ڕه‌نگی سه‌وزی شووتییه‌كه به تیشكی خۆر ڕۆیشتبێت، جا بۆ ئه‌وه‌ی به‌تامترین شووتی هه‌ڵبژێریت، ئه‌و شووتییه هه‌ڵگره كه تۆپهڵهكهی زۆر تۆخه و به‌لای پرته‌قاڵیدا ده‌ڕوات.
شه‌ق و خه‌ته‌كانی سه‌ر شووتی:
ئه‌و هێڵه قاوهیییانه به هۆی ده‌ستلێدان و به‌ركه‌وتنی هه‌نگی گوڵه‌وه دروست ده‌بن، جا تا هێڵه‌كان زیاتر بێت، تامی شووتییه‌كه خۆشتره.
كلكه‌كه‌ی:
كلكه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی سه‌وز بوو، مانای وایه شووتییه‌كه ماویه‌تی پێ بگات و تامی خۆش نابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كلكه‌كه‌ی وشك و قاوه‌یی بوو، ئه‌وا شووتییه‌كی به‌تامه و باشتره زوو بیكڕیت.
سه‌رچاوه/ خۆت دكتۆری خۆت به
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.