Erbil 9°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 09:35

له‌ماوه‌ى سێ مانگ گه‌ر پێوه‌ری خوێندنه‌وه‌ى ئاو نه‌به‌ستى به‌بڕی (200,000) دینار سزا ده‌درێى

خوێندنەوەی پێوەری ئاو هاوڵاتیان سەرپشك دەكات لە بەكارهێنانی ئاو
کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى گه‌رمیان له‌راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیان ده‌ده‌ن له‌گه‌ل به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوی راپه‌رین به‌م شێوه‌یه‌ 

سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ چوار شەممە (25/7/2018) جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین بۆکاروباری هونەری و بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی ئاوی راپەرین كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیان ئەنجام دا.

مەبەست لەم كۆنگرەیە بۆ مەبەستی دانانی پێوەری ئاو لە سنوری ئیدارەی راپەرینە لە سەرەتای كۆنگرەكە بەرێوەبەری ئاوی راپەرین داواكارە لە هاوڵاتیان هاوكارو هەماهەنگ بن بۆ بەستنی پێوەری ئاولە دوومانگی داهاتوودا, چونكە ئەم پێوەرە هاوڵاتی سەرپشك دەكات لەوەی ئاو بەفیرۆ بدات یان بەفیرۆی نەدات ئاماژەی بەوەدا دوو خول دیاری كراوە بۆ خوێندنەوەی پێوەر هەرخولێك دوومانگە ئەو هاوڵاتیەی پێوەری بەستووە خوێندنەوەی یەكەم دەبێتە بنچینە و خوێندنەوەی دووەمی بۆ حساب دەكرێت لە دوومانگی داهاتوو پارەی لێوەردەگیرێت, وە هەر هاوڵاتیەك پێوەری نەبەستبوو لەلایەن بەرێوەبەرایەتی ئاگادار دەكرێینەوە كە ئەم هاوڵاتیە پێوەری نەبەستووەلە جیاتی (6000) دینار پارەكەی زیاد دەبێت بۆ (100,000) دینار دوای زیاتر ئاگادار كردنەوە لە سێ‌ مانگ پارەكەی دەبێت بە (200,000) دینار.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.