سەرلەبەیانی ئەمرۆ ٢٠١٨/٧/٢٥، تەرمی کەسێک لەنزیک گوندی سۆڵەی سەر بەقەزای قەرەداغ دۆزرایەوە.
مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی قەرەداغ و تیمەکانی بەڵگەو تاوان چونە شوێنی روداوەکەو لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە، بەڵام بەھۆی ئەوەی کەسەکە ھیچ ناسنامەیەکی پێ نەبووە نەتوانراوە بناسرێتەوە.
دواتر تەرمەکە گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری سلێمانی بەمەبەستی شیکاریی و ھۆکاری گیان لەدەستدانەکەی.
لەلایەن بنکەی پۆلیسی قەرەداغەوە پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە رێکخراو خرایە بەردەست دادوەری لێکۆڵینەوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.