Erbil 13°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 12:19

بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م  ئه‌فسه‌ره‌ کورده‌کانی پۆلیسی که‌رکوک ده‌رکرا

حكومه‌تی عێراق له‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی كورد به‌رده‌وامه‌
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند:  ئه‌مڕۆ 25/7/2018 به‌ بڕیارێكی عه‌سكارتاریه‌تی سه‌پێنراو، له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م  ئه‌فسه‌ره‌ كورده‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ده‌ركرا.

ڕاشیگه‌یاند:  له‌ شوێنی ئه‌فسه‌ره‌ كورده‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بنكه‌كانی پۆلیس و به‌شه‌ كارگێڕییه‌كانی پۆلیسی كه‌ركوك، بڕیار دراوه‌ ئه‌فسه‌ره‌ عه‌ره‌به‌ شیعه‌ مه‌زهه‌به‌كان و توركمانه‌كان شوێنی ئه‌فسه‌ره‌ كورده‌كان پڕبكه‌نه‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ له‌ دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووه‌ وه‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی عێراق كه‌ سیاسه‌تێكی عه‌سكارتاریه‌ت په‌یره‌و ده‌كات پله‌و پۆستی له‌ سه‌رجه‌م كورده‌كانی پارێزگاكه‌ له‌ ته‌واوی فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان زه‌وت كرد و لێی سه‌ندنه‌وه‌ و له‌ شوێنی كورده‌كانیش عه‌ره‌بی شیعی و توركمانی دانا.

هه‌ڵۆ جه‌باری

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.