Erbil 13°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 12:04

به‌ڤیدیۆ .. له‌ هه‌ولێر به‌تانکه‌ر ئاوی خاوێن بۆ چه‌ند گه‌ڕه‌کێک دابینکرا

ئاوی خاوێن گەیەندرایە ٧٥ خێزان
کوردستان TV
100%

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان، بەشێک لە گەڕەکەکانی پارێزگای هەولێر توشی کێشەی کەم ئاوی بوونەتەوە و لە راستای چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاوی خاوێن بۆ بەشێک لە گەڕەکەکان دابەش دەکات.


رێکەوتی 25-7-2018 لە درێژەی هاوکاریکردنی خێزانەکانی پارێزگای هەولێر، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگاکە، درێژەیدا بە هەڵمەتی بڵاوکردنەوەی ئاوی خاوێن بۆ گەڕەکە کەم ئاوەکانی شاری هەولێر و ئاوی خاوێن گەیەندرایە ٧٥ خێزان لە گەڕەکی هاوکاری.

 
ئەم پرۆژەیەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانە بەردەوام دەبێت و لە رێگای تەنکی گواستنەوەی ئاواوەوە کۆڵان بە کۆڵان، ئاوی خاوێن دەگەیەنرێتە گەڕەکەکانی هاوکاری، فەرمانبەران، بیرکۆت و پێنجی حەسارۆک.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.