له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، لێژنه‌ى ناوخۆ له‌په‌رله‌مان كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌پڕۆژه‌یه‌ك هه‌مواری یاسا كارپێكراوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌كرێته‌وه
لێژنه‌ى ناوخۆ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، له‌كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ل لێپرسراوانى به‌شی ماده هۆشبه‌ره‌كان له پارێزگاكان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆكرا له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت له‌سه‌ر هه‌مواركردنی یاسای ماده هۆشبه‌ره‌كان ژماره 68ی ساڵی 1965، كه‌هه‌مواری پڕۆژه یاساكه له‌لایه‌ن ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پێشكه‌ش كراوه.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بوو له باسكردنی ئامار و داتاكانی تایبه‌ت به به‌كارهێنه‌ران و بازرگانانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و ته‌ئكید له‌سه‌ر تووندكردن و قورسكردنی ڕێكاره یاساییه‌كان كرایه‌وه دژی به به‌كارهێنه‌ران و بازرگانانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و هه‌مووان كۆكبوون له‌سه‌ر مه‌ترسی و زیانه‌كانی ماده هۆشبه‌ره‌كان هه‌وڵه‌كان بۆ رێگریكردن لێی.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.