Erbil 15°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 15:20

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بڕیاری خه‌رجکردنى ئه‌م بڕه‌ پارانه‌ى دا

كلیك له‌درێژه‌ى هه‌واڵ بكه‌
کوردستان TV
100%

‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان له‌بڕیارێكى نوێدا بڕیاریدا خه‌رجی پاره‌ی مانگانه‌ بۆ كڕینی پێداویستى شوشتنى گورچیله‌ بۆ تووشوبوانى به‌و نه‌خۆشیه‌ دابین بكات 


وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری ڕه‌زامه‌ند بووه‌ له‌ ناردنەدەرەوەی بریندارانی چەکی کیمیایی بۆ چارەسەر و چاندنی جگەر و چاندنی گوێی ناوەوە، کڕینی پێداویستی پزیشکی بۆ سەنتەرەکانی شتنی گورچیلە، کە سەرەڕای قەیرانی دارایی بە سوپاسەوە داواکارییەکان جێبەجێکران.


له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ د. ڕێكه‌وت حه‌مه‌ ڕه‌شید وه‌زیری ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، وه‌زاره‌تى دارایی ڕه‌زامه‌ند بوو  لەسەر خەرجی مانگانە به‌ بڕی 510 هەزار دۆلار بۆ کڕینی هەشت هەزار و 500 لە پێداویستییەکانی شووشتنەوەی گورچیلە بۆ سەنتەرەکانی ئەو نەخۆشییە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان. بۆ شووشتنی هەر گورچیلەیەک بڕی 60 دۆلار خەرجدەکرێت. 
 

وه‌زیری ته‌ندروستى ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،  بڕی 144 هەزار دۆلاری ئەمریکی مانگانە بۆ مەبەستی نەشتەرگەری چاندنی لولپێچ بۆ منداڵان لەپارێزگاكانى هەرێمی کوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری دابین كرا


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.