لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، هاتووچۆ سزاى شۆفێریكردن له‌ژێر كاریگه‌ری سه‌رخۆشى و مادده هۆشبه‌ره‌كان ، به‌شی (22) له‌یاسای ژماره (86)ی هاتوچۆی ساڵی (2004) تایبه‌ت كراوه بهبهلێخوڕین له‌ژێر كاریگه‌ریی سهرخۆشیو ماده كهولیهكانو ماده هۆشبه‌ره‌كان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند
1 سزا ده‌درێت ئه‌و كه‌سه به‌گرتن بۆ ماوه‌یه‌ك كه كه‌متر نه‌بێت له‌سێ مانگ‌و زیاتر نه‌بێت له‌ساڵێك، یاخود به‌پێ بژاردن به‌بڕه پاره‌یه‌ك كه كه‌متر نه‌بێت له(300) هه‌زار دینار‌و زیاتر نه‌بێت له(500) هه‌زار دینار، یاخود هه‌ردوو سزاكه ده‌یگرێته‌وه،
هه‌ر كه‌سێك هه‌ڵسێت به‌لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ژێر كاریگه‌ریی سه‌رخۆشی یاخود ماده هۆشبه‌ره‌كان، ده‌كرێت مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێبسه‌ندرێته‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك كه له‌دوو مانگ كه‌متر نهبێتو زیاتر نه‌بێت له‌ساڵێك.
2 له‌كاتێكدا ئه‌م كه‌سه گه‌ڕایه‌وه سه‌ر هه‌مان حاڵه‌ت بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان تاوانی پێشووی كه له‌بڕگه‌ی یه‌كدا ئاماژه‌ی پێكراوه، سزا ده‌درێت ئه‌و كه‌سه به‌گرتن بۆ ماوه‌یه‌ك كه كه‌متر نه‌بێت له‌سێ مانگ‌و زیاتر نه‌بێت له‌ساڵێك، یاخود به‌پێ بژاردن، له‌كاتی ته‌واوبوونی حوكمهكهیهوه سزا ده‌درێت به‌گرتن بۆ ماوه‌یه‌ك كه كه‌متر نه‌بێت له‌شه‌ش مانگ‌و زیاتر نه‌بێت له‌ساڵێك، یاخود به‌پێ بژاردن به‌بڕه پاره‌یه‌ك كه كه‌متر نه‌بێت له(500) هه‌زار دینار‌و زیاتر نه‌بێت له(یه‌ك) ملیۆن دینار، یاخود هه‌ردوو سزاكه ده‌یگرێته‌وه‌و مۆڵه‌ته‌كه‌شی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك كه له‌شه‌ش مانگ كه‌متر نهبێتو له‌یه‌ك ساڵیش زیاتر نه‌بێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.