Erbil 15°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 15:25

وه‌زاره‌تى کاره‌بای هه‌رێمى کوردستان ئاگاداریه‌ک ئاڕاسته‌ى هاوڵاتیان ده‌کات ده‌رباره‌ی که‌م بوونه‌وه‌ی کاره‌با

وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه‌
کوردستان TV
100%

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمى كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌ : 

ئاگاداری هاونشتیمانیانی بەڕێز دەكەینەوە لە ماوەی رابردوودا دەنگۆیەك بڵاوبۆوە كە بەهۆی پرۆسەی زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازەوە لە وێستگەی (كۆرمۆری غازی) ماوەیەك كارەبای نیشتیمانی كەم دەبێتەوە، بۆیە بە پێویستی دەزانین هاوڵاتیان دڵنیا بكەینەوە كە بە ڕەچاوكردنی بەرزی پلەكانی گەرما و زۆری خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا، وەزارەتی كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و كۆمپانیای دانا غاز پرۆسەكەی دوا خست بۆ كاتێكی گونجاو كە لەكاتی ئەنجامدانی ئەم پرۆسەیەدا كاریگەری نەرێنی نەبێت لەسەر هاونیشتیمانیان .

بە تەواو بوونی ئەم پرۆسەیە ڕێژەی بەرهەمهێنانی كارەبا زیاد دەبێت و سودمەندی سەرەكی هاوڵاتیان دەبێت.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.