له به‌یاننامه‌یه‌كدا "عه‌باس ئه‌كره‌م" گوته‌بێژی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بڕیاریداوه زۆربه‌ی به‌شه‌كانی ئێواران له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێم دابخات و بڕیاره‌كه‌ش بۆ ئه‌مساڵی خوێندن "2018-2019" ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن.
ڕاشیگه‌یاند: له‌پێناو گرنگیدانی زیاتر به پرۆسه‌ی فێركردنی به‌یانیان و ئاستی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان له‌ڕووی جۆرایه‌تی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و مه‌عریفی لای قوتابیان، بڕیاردرا زیاتر له 70%ی به‌شه‌كانی خوێندنی ئێواران له زانكۆ په‌یمانگه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019 دابخرێن.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: وێڕای ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه بۆ ئه‌مساڵی خوێندن ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن، به‌ڵام ئه‌و قوتابیانه ناگرێته‌وه كه ساڵانی پێشوو له‌و به‌شانه وه‌رگیراون.
ئاشكراشیكرد، ئه‌و بڕیاره سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی ئێواران له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی تایبه‌ت "ئه‌هلی" ده‌گرێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی گرنگی زیاتر به خوێندنی به‌یانیان بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.