Erbil 13°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 18:01

تائێستا زیاتر له‌ 30 پۆست له‌ فه‌رمانگاکانی که‌رکووک سێندراونه‌ته‌وه‌ که‌ پشکی کورد بوون

خیانه‌تی 16ى ئۆكتۆبه‌ر وایكرد هه‌ڕه‌شه‌ى ته‌عریبكردن ده‌ست پێبكاته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


ئێستا پرۆسه‌ى ته‌عریبكردنه‌وه‌ى كه‌ركووك، له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت .

چاودێرانی سیاسى له‌ كه‌ركوك پێیان وایه‌ كه‌ركوك له‌ دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر، كه‌وتۆته‌ به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ى ته‌عریبكردن و له‌ ئێستادا به‌ شێوه‌ى رژێمى پێشوو، قۆناغ به‌ قۆناغ، كار بۆ سه‌رخستنى ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ده‌كرێت.

هه‌ندێك له‌ چاودێره‌ سیاسییه‌كان كه‌ نه‌یانویست ناویان ئاشكرا بكرێت رایانگه‌یاند له‌ دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر، به‌رپرسانى حكومه‌تى عیراق، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو كار بۆ جێبه‌جێكردنى سیاسه‌تى ته‌عریب ده‌كه‌ن له‌ شارى كه‌ركووك، به‌ شێوه‌ى رژێمى پێشوو و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، تا ئێستا زیاتر له‌ 30 پۆستى گرنگ له‌ پێكهاته‌ى كورد وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌ و له‌ جێگای ئه‌و كه‌سانه‌ش عه‌ره‌ب و توركمان دانراون و كه‌ ئه‌م پۆستانه‌ش پشكی كورد بوون.

راشیگه‌یاند، به‌شێكى زۆر له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانى كه‌ركوك، خێزانى عه‌ره‌بیان بۆ گه‌ڕاندۆته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ى ته‌عریبكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ره‌، پرۆسه‌كه‌ش هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ئه‌نجام ده‌درێت و نازانرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ كه‌ركووك ڕایگه‌یاند، حه‌یده‌ر عه‌بادی، ده‌ستى هه‌یه‌ له‌ گۆڕین و لادانى زۆربه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌كان كه‌ كوردن، ڕاسته‌ بڕیاره‌كان له‌لایه‌ن ئیداره‌ى سه‌پێنراوى كه‌ركووكه‌وه‌ ده‌رده‌چن، له‌مه‌ڕ لادانى به‌ڕێوه‌به‌ره‌ كورده‌كان له‌ پۆسته‌كانیان، به‌ڵام فه‌رمانه‌كان له‌ ڕێگاى عه‌بادییه‌وه‌ بۆ پارێزگارى سه‌پێنراوى كه‌ركووك ده‌رده‌كرێن و پاشان ئه‌ویش ده‌یكاته‌ نووسراوى فه‌رمى.

له‌ 16ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوودا میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی به‌ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ گرووپێكی حزبێكی سیاسی كوردستان، كه‌ركووكیان داگیر كرد، له‌و كاته‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ى دۆخی پارێزگاكه‌ تێكچووه‌، هه‌ر له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ریش ئه‌م حزبه‌ سیاسیه‌ هیچ پله‌و پۆستێكی له‌م پارێزگایه‌ له‌ ده‌ست نه‌ماوه‌، ئێستاش پرۆسه‌ى ته‌عریبكردن ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه‌ و زیاترین پۆستی ئیدارى و سه‌ربازی له‌ كورد وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.