Erbil 13°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 18:12

رۆسنه‌فت پرۆژه‌کانی له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌ست پێده‌کات

شاندێكی كۆمپانیاكه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم كۆبوونه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


رۆسنێفت، گەورە کۆمپانیای نەوتی رووسیا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، پلانی هەیە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ دەست بە پڕۆژەکانی لە هەرێمی کوردستان بکات.

كۆمپانیای رۆسنه‌فتی گه‌وره‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی رووسی رایگه‌یاند: ده‌ستی به‌ پلاندانان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كۆتایی ساڵی 2018ـدا ده‌ست به‌ پرۆژه‌ نه‌وتییه‌كانی له‌ هه‌رێمی كوردستان بكات.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆیته‌ر، نوێنه‌ری كۆمپانیای رۆسنه‌فت گوتوویه‌تی: شاندێكی كۆمپانیاكه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ پارێزگای دهۆك باسی ئه‌و هه‌نگاوه‌ پێویستانه‌یان كردووه‌ كه‌ ده‌بێته‌ ده‌ستپێكی جێبه‌جێكردنی ریككه‌وتنه‌كه‌ی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017ـی نێوانیان.

هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: پێشبینی ده‌كه‌ین پێش كۆتایی ئه‌مساڵ، ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ نه‌وتییه‌كانمان بكه‌ین.

كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌ رووسییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتووه‌، له‌ 5 ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌ كنه‌ و پشكنینی جیۆلۆجی بكه‌ن. ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوویش بوون، ساڵی 2021 ده‌ست به‌ به‌رهه‌مهێنانی ده‌كه‌ن.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كۆمپانیا رووسییه‌كه‌ "رۆسنه‌فت بڕی 400 ملیۆن دۆلار بۆ وه‌به‌رهێنان له‌و پێنج ناوچه‌ نه‌وتییه‌ ده‌دات و دواتر نیوه‌ی ئه‌و بڕه‌ی له‌ به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و كێڵگانه‌ ده‌درێته‌وه‌.

قه‌باره‌ی پشكی كۆمپانیا رووسیه‌كه‌یش، به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌كان ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 80%.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.