Erbil 9°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 20:49

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێکى به‌ریتانى کۆبووه‌وه‌

گه‌وره‌ ڕاوێژكاری سه‌ربازیی به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
کوردستان TV
#7
100%


ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌ 23/7/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ جه‌نه‌رال سیر جۆنز لۆریمه‌ر، گه‌وره‌ ڕاوێژكاری سه‌ربازیی به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌ڕێزان جۆن وێلكس، باڵیۆزى به‌ریتانیا له‌ عێراق و مارتن وار، كونسوڵی گشتیی  به‌ریتانیا له‌ هه‌ریمى كوردستان كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا تیشك خرایه‌ سه‌ر بارودۆخی ئێستا و پێشهاته‌كانی عێراق و جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌‌ پرۆسه‌ی سیاسیی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان جێی بایه‌خی هه‌موو لایه‌ك بێت و هه‌مووان هاوكاری یه‌كتر بن تاكو به ‌زووترین كات حكوومه‌تێكی نیشتمانی پێكبهێنرێت و بتوانرێت كێشه‌ و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. شاندی میوان ئاماده‌ییی خۆیان ده‌ربڕی بۆ هاوكاریكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ بواری چاكسازیدا و دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان به‌ بایه‌خه‌وه‌ سه‌یری په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سوپاسی حكوومه‌تی به‌ریتانیای كرد بۆ ئه‌و هاوكاری و هاریكارییانه‌ی پێشكه‌ش به‌ هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌، به‌تایبه‌تی له‌ بواری ڕیفۆرم و ڕێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا، هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵی به‌رچاوی تێدا هه‌بێت، خسته‌ ڕوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ناوچه‌كه‌ و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ ڕه‌وشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌، خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.