لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، بەڕێوبەرایەتی كاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر، سەرجەم ئەوكەسانە ئاگادار دەكاتەوە كە بەنیازی سەفەری حەجی ئەمساڵن، پێویستە پشكنینی تەندروستی ئەنجامبدەن و پێكوتەیان پێبدرێت بۆ پاراستنی تەندروستیان.
د. سەرهەنگ جەلال، بەڕێوبەری كاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر، ڕوونی كردەوە چەند بكەیەكی تایبەت لە هەولێر دابینكراوە بۆ پشكنینی ئەو هاووڵاتیانەی كە بەنیازی سەفەری حەجی ئەمساڵ، هاوكات پێكوتەی تایبەتیان پێدەدرێت بۆ ئەوەی تەندروستیان پارێزراوبێت و بەتەندروستییەكی باش بچن و بگەڕێنەوە.
د. سەرهەنگ جەلال ئاماژەی بەوەشدا، كە پێویستە ئەو حاجیانەی لە هەولێرن سەردانی بەڕێوبەرایەتی ئەوقافی هەولێر بكەن تا لە ڕێگەی ئەوانەوە ڕەوانەی بنكەی تەندروستییەكانیان بكەن و هەروەها ئەوانەی دەرەوەی شاریش بەهەمان شێوە سەردانی بەڕێوبەرایەتی ئەوقاف بكەن بۆئەوەی كاری پێویستیان بۆ بكرێت.
ناوی بنكه ته‌ندروستییه‌كان كه پێویسته حاجیان سه‌ردانی بكه‌ن
بنكه‌ی ته‌ندروستی مه‌لافه‌ندی
بنكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان
بنكه‌ی ته‌ندروستی ته‌یراوه
بنكه‌ی ته‌ندروستی محمد باجه‌لان
هه‌روه‌ها ده‌وروبه‌ر(كۆیه، سۆران، ته‌یراوه، شه‌قلاوه)
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.