Erbil 9°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 21:00

هاتووچۆ ژماره‌یه‌ک خاڵى ڕاگه‌یاند داواکاره‌ شۆفێران پابه‌ندى بن

ئه‌م خاڵانه‌ په‌یڕه‌و بكه‌ن
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، هاتووچۆ تكایه‌ك ئاراسته‌ى شۆفێران ده‌كات كه‌په‌یڕه‌و كاری ئه‌م خاڵانه‌ بن له‌پێناو تووش نه‌بوون به‌ڕووداوی هاتووچۆ و سه‌لامه‌تى گیانیان ، هاتووچۆ ڕاشیده‌گه‌ێنێت له‌سه‌ر شۆفێران پێویسته‌ په‌یڕه‌و كاری ئه‌م خاڵانه‌ بن له‌پێناو سه‌لامه‌تیان 

یه‌كه‌م: زوتر كه‌وتنه‌ رێ:- به‌شێكی زۆری شۆفێران كاتێك تووشی روداوی هاتوچۆ ده‌بن هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ دره‌نگ له‌شوێنی خۆیان به‌ڕێده‌كه‌ون‌و كات دره‌نگ ده‌بێت بۆگه‌یشتن، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات په‌له‌ بكه‌ن.

دووه‌م: پابه‌ندبوون به‌كاتی دوو چركه‌یی:- بنه‌مایه‌كی شۆفێریی هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی له‌نێوان خۆت ئۆتۆمبێلی پێشخۆتدا هه‌بێت، ئه‌مه‌ش هاوشێوه‌ی ئه‌و ماوه‌ دڵنیاییه‌ كه‌ به‌ مه‌تر ده‌پێورێت، واته‌ ئه‌گه‌ر له‌كاتێكدا تۆ له‌كاتژمێرێكدا 80كم خێراییت بوو ئه‌وا ده‌بێت نێوانت له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلی پێش خۆت له‌ 80 مه‌تر كه‌متر نه‌بێت.

سێ یه‌م: به‌كارهێنانی دیاریكردنی خێرایی:- به‌شێكی زۆر له‌ئۆتۆمبێله‌كان له‌كاتی ئێستادا مواسه‌فاتی ئه‌وه‌یان تێدا هه‌یه‌ كه‌ بتوانرێت خێرایی دیاری بكرێت‌و ئۆتۆمبێل به‌یه‌ك خێرایی دیاریكراو له‌شه‌قامه‌ خێراكانی ده‌ره‌وه‌ بڕوات، ئه‌مه‌ش چه‌ندین سودی هه‌یه‌ له‌وانه‌ گرنتی سه‌لامه‌تی، كه‌م به‌كارهێنانی سوته‌مه‌نی.

چواره‌م: ئاماده‌بوون بۆ وه‌ستانی پێشوه‌خت:- پێویسته‌ شۆفێر خۆی ئاماده‌بكات بۆ وه‌ستانی پێشوه‌خت به‌ر له‌گه‌یشتنی به‌ ڕیزی ئۆتۆمبێله‌كان له‌ناو شار‌و له‌ ترافیك لایته‌كان.

پێنجه‌م: زیادكردنی خێرای به‌شێوه‌ی پله‌به‌ندی:- هه‌وڵبده‌ له‌ ده‌رپه‌ڕاندنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت‌و به‌زۆر خێرایی هه‌ڵسان پێی دوور بكه‌وێته‌وه‌.

شه‌شه‌م: پشتگوێخستنی مۆبایله‌كه‌ت:- له‌رۆژگاری ئێستادا به‌شی هه‌ره‌ زۆری روداوه‌كان هۆكاره‌كانیان بۆ به‌كارهێنانی مۆبایل ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌لایه‌ن شۆفێرانه‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ له‌پێناو شۆفێرییه‌كی سه‌لامه‌ت‌و مۆبایله‌كه‌ت پشتگوێ بخه‌.

حه‌وته‌م: ئاگاداربوونی منداڵ:- ئه‌گه‌رهات‌و شۆفێر منداڵی له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی سه‌رخست، ئه‌وا پێویسته‌ له‌سه‌ر كورسی تایبه‌ت به‌ منداڵان جێگیری بكات‌و پشتێنی سه‌لامه‌تی بۆ ببه‌ستێت.

هه‌شته‌م: ئاگاداربوون له‌ئاژه‌ڵ:- به‌شی هه‌ر زۆری رێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی شار ئه‌گه‌ری بوونی ئاژه‌ڵیان لێده‌كرێت، به‌شێكی زۆر له‌ روداوه‌كانی هاتوچۆ هۆكاره‌كه‌ی بۆ خۆپێدا كێشانی ئۆتۆمبێل به‌ ئاژه‌ڵدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌بێت شۆفێر هه‌میشه‌ له‌رێگاكانی ده‌ره‌وه‌، ئاگاداری بوونی ئاژه‌ڵ بێت.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.