لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 24-7-2018 لەبانی مەقانی قەزای چەمچەماڵ ئوتومبێلێكی جۆری ئۆپترا چوار هاوڵاتیی لەكاتی ئیشكردندا شێلا و لەئەنجامدا یەكێك لە هاوڵاتییەكان گیانی لەدەستدا.
دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەفریاگوزارییەكان و كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوەكە دەركەوت كە ئۆتۆمبێلەكە خۆی كردووە بەناو چوار هاوڵاتیدا كە پیشەیان كرێكار بووە و لە ئەنجامدا یەكێك لە كرێكارەكان بەناوی ( أ ، ش) گیانی لەدەستداوە و سێ كرێكارەكەی تر ڕەوانەی نەخۆشخانەكران.
لەئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی شۆڕشەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش بەپێی ماددەی 24ی هاتووچۆو بەفەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.