Erbil 19°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 12:09

بڕیاره‌ ئه‌مریکا 463 کۆچبه‌ر به‌بێ منداڵه‌کانیان سنوورداش بکات

له‌ منداڵه‌كانیان جیاكرانه‌وه‌
بڕیاره‌ ئه‌مریكا 463 كۆچبه‌ر به‌بێ منداڵه‌كانیان سنوورداش بكات
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز دوێنێ دووشه‌ممه‌ 23ى ته‌مموزى 2018، به‌ گوێره‌ى دادگایه‌كى هاوبه‌ش له‌لایه‌ن حكومه‌تى فیدرالى و دادگاى ئه‌مریكى بۆ یه‌كێتى ئازادییه‌ سڤیله‌كان، زیاتر له‌ 450 هاوسه‌رى كۆچبه‌ر له‌ منداڵه‌كانیان جیاكرانه‌وه‌، كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى نایاسایى دزه‌یان كردووته‌ نێو وڵاتى ئه‌مریكاوه‌.

پارێزه‌رانى دادگاى ئه‌مریكى ڕایانگه‌یاند: دۆسیه‌ی هاوسه‌رى 463 كۆچبه‌ره‌كه‌ى كه‌ دووركه‌توونه‌ته‌وه‌ له‌ منداڵه‌كانیان "له‌ ژێر پێداچوونه‌وه‌یه‌" كه‌ دوا مۆڵه‌تى پێداچوونه‌وه‌كه‌ تا پێنج شه‌ممه‌یه‌ هه‌وڵى ڕێگرتنى سنوورداشیان بكرێت و بڕیارى سنوورداش كردنیان به‌فه‌رمانى دادوه‌رێكى فیدرالى بووه‌، هه‌روه‌ها بڕیاره‌كه‌ هیچ زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ى هۆى ناردنه‌وه‌ى هاوسه‌رى كۆچبه‌ره‌كانیان نه‌داوه‌. 

به‌ڵام به‌رپرسانى حكومه‌تى ئه‌مریكا پێشتر ڕایانگه‌یاندبوو كه‌ هه‌ندێك له‌ هاوسه‌رى كۆچبه‌رانى نایاسایى به‌بێ منداڵه‌كانیان نێردرابوونه‌وه‌ بو وڵاته‌كانیان، به‌پێى مه‌له‌فى دادگا هاوبه‌شه‌كه‌ى دوێنى دووشه‌مه‌ 879 هاوسه‌رى كۆچبه‌ر یه‌كیان گرتۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان.

حكومه‌تى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا نزیكه‌ى 2500 منداڵ له‌ خیزانه‌كانیان جیا كردووه‌ته‌وه‌، له‌ دواى ئه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى دۆناڵد تره‌مپ سیاسه‌تى " نا لێ بوورده‌یى " ڕاگه‌یاند له‌ مانگى نیسان به‌مه‌به‌ستى بێ هیوا بوون له‌ كۆچكردنى نایاسایى، ئه‌م سیاسه‌ته‌ش له‌ كۆتایى مانگى حوزه‌یران كۆتایى پێهێنرا دواى ناڕه‌زایى ده‌ربڕینى نێوده‌وڵه‌تى ده‌رباره‌ى چاره‌سه‌رى حكومه‌ت بۆ منداڵانى كۆچبه‌ر.

دانا سابرو دادوه‌رى هه‌رێمى سان دیگوى ئه‌مریكى مانگى پێشوو له‌ كه‌یسێكدا له‌ ڕێگه‌ى دادگاى ئه‌مریكى بۆ یه‌كیتى ئازادییه‌ سڤیله‌كان به‌رزى كردووه‌ته‌وه‌ و تیایدا داواى له‌ حكومه‌ت كردبوو كه‌ منداڵه‌كان له‌گه‌ڵ خیزانه‌كانیان یه‌كبگرنه‌وه‌ و چیتر جیا نه‌كرێنه‌وه‌.

هاوكات دوێنى دووشه‌ممه‌ حكومه‌ت ڕایگه‌یاند 971 خێزانى كۆچبه‌ر شایسته‌ى یه‌كگرتنه‌وه‌ نه‌بوون یان مافى یه‌كگرتنه‌وه‌یان نییه‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان، ئه‌م ژماره‌یه‌ش ئه‌و هاوسه‌رانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ دوور كه‌وتونه‌ته‌وه‌ له‌ وڵاتى ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه‌ شایسته‌ى مانه‌وه‌ نیین به‌هۆى دانپێدانى تاوانبارى یا به‌ هۆیه‌كى دیكه‌.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.