له دوای رووداوی دوێنێی دزه‌كردنی چه‌ند چه‌كدارێك بۆ ناو باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ ده‌وامی فه‌رمی له پارێزگا ئاسایی بووه‌ته‌وه.
دوێنێ چه‌ند چه‌كدارێك به چه‌كی سووك و دوای بریندار كردنی پۆلیسێك دزه‌یان كرده ناو باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر و له پلانێكی تۆكمهشدا هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی ئاسایش توانیان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌ر سێ چه‌كداره‌كه بكوژن و دۆخه‌كه ئاسایی بكه‌نه‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆش ده‌وامی كارمه‌ندانی پارێزگای هه‌ولێر ئاسایی بووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌وه هه‌مزه حه‌مید به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: هیچ هێزێك ناتوانێ ئێمه له خزمه‌تكردن به هاووڵاتیان رابگرێت و خه‌ڵكی كوردستان ئه‌زمونیان له‌گه‌ڵ تیرۆر هه‌یه و سه‌ركه‌وتوو بوونه له‌و ئه‌زموونه‌ش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.